٢٤ ئازار ٢٠٢١ - ١١:٣٧
تەقینەوەی تیرۆریستی لە بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ڕوودانی نەقینەوەیەکی تیرۆریستییان کردووە لە ڕۆزھەڵاتی بەغدای پێتەختی عێراق.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـسەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند: لەم ڕووداوەدا کە لە ئەنجامی تەقاندنەوەیەکی خۆکوژانەی لێخوڕێکی ماتۆڕسیکلێت لە ناوچەی «ئەلموشتەل» لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا ئەنجامی گرت، یەک کەس کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراقیش لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە، فەرمانبەرانی ئاسایشتی دوای گومان کردنیان لە لێخوڕێکی ماتۆڕسیکلێت ڕاوەدوویان نا، کە لە ئەنجام دا ئەویش بۆمبادەستییەکەی خۆی تەقاندەوەو ئەمەش کوژرانی تیرۆریستە خۆکوژەکەی لێ کەوتەوە. 

دوو حەوتە لەمەوبەریش لە حەوتەمی مارس دا سەرچاوە عێراقییەکان باسی ڕوودانی دوو تەقینەوەیان لە بەغدای پێتەخت کرد.

342/